Dywedwch wrthym a ydych chi'n derbyn cwcis ons.gov.uk

Rydym ni’n defnyddio cwcis i gasglu gwybodaeth am y ffordd rydych chi’n defnyddio cyfrifiad.gov.uk. Rydym ni’n defnyddio’r wybodaeth hon i sicrhau bod y wefan yn gweithio cystal â phosibl ac i wella ein gwasanaethau.

You have accepted all additional cookies. You have rejected all additional cookies. You can change your cookie preferences at any time.

Neidio i’r prif gynnwy

کوردی سۆرانی یارمەتی و پشتگیری : Trosolwg

ئایا سەرژمێری گشتی چییە؟

ئەوە ڕوپێوێکە کە هەر 10 ساڵ جارێک ئەنجام دەدرێت و وێنەیەکمان دەداتێ سەبارەت بە دانیشتوان و خەڵکی ناو ماڵەکان لە ئینگلتەرە و وەیڵز. سەرژمێری گشتی داهاتوو لە ڕۆژی یەکشەممە 21 مارس (ئازار) 2021 دا ئەنجام دەدرێت.

ئەو زانیاریانەی کە لە سەرژمێری گشتییەوە کۆدەکرێنەوە بەسوود دەبن بۆ پلاندانان و دابینکردنی دەرامەت بۆ خزمەتگوزارییە گشتییەکان لە ناوچەکاندا، بە خزمەتگوزارییەکانی زمانیشەوە. بۆ نمونە، NHS لەوانەیە پێویستی بە فەراهەمکردنی خزمەتگوزارییەکانی وەرگێڕانی نووسین و زارەکی بێت لە هەندێک ناوچەی دیاریکراودا.

Office for National Statistics (فەرمانگەی ئاماری نیشتمانی) (ONS) پلان بۆ سەرژمێری گشتی لە ئینگلتەرە و وەیڵز دادەنێت و دەیبات بەڕێوە.

کێ دەبێت سەرژمێری گشتی پڕ بکاتەوە

سەرژمێری گشتی پرسیارت لێ دەکات دەربارەی خۆت و خەڵکی ناو ماڵەکەت و زۆر گرنگە کە هەموو کەس لە ئینگلتەرە و وەیڵز بەشداری تێدا بکات.

Warning:

تۆ بەگوێرەی یاسا پێویستە لەسەرت سەرژمێری گشتی ئەنجام بدەیت

ئەوە سەرپێچییەکی یاساییە ئەگەر زانیاری هەڵە فەراهەم بکەیت، یان سەرژمێری گشتی پڕ نەکەیتەوە و بۆی هەیە تۆ هەتا ڕداەی بڕی 1000 پاوەن غەرامە بکرێیت. هەندێک لە پرسیارەکان بە ئاشکرا نیشان کراون کە خۆویستین. ئەوە سەرپێچییەکی یاسایی نییە ئەگەر تۆ وەڵامی ئەوانە نەدەیتەوە.

Important information:

زانیارییە کەسییەکانت بەپێی یاسا ده​پارێزرێن و بەشێوەیەکی نهێنی هەڵدەگیرێن

مانەوە لە شانشینی یەکگرتوو بۆ ماوەی کەمتر لە سێ مانگ

تۆ بەرپرسیار نابیت بۆ پڕکردنەوەی سەرژمێرییەکە ئەگەر تۆ بۆ ماوەی کەمتر لە سێ مانگ لە شانشینی یەکگرتوو بمێنیتەوە. خاوەنی شوێنی نیشتەجێبوونەکەت لەوانەیە هەندێک پرسیارت لێ بکات بۆئەوەی بتوانێت سەرژمێری گشتی پڕ بکاتەوە سەبارەت بەو کەسانەی کە لە ماڵەکەدا دەمێننەوە.

کەی دەبێت سەرژمێری گشتی پڕ بکەیتەوە

هەموو ماڵەکان دەبێت لە ڕۆژی یەکشەممە 21 مارس (ئازار) 2021 دا یان بە زووترین کاتی گونجاو دوای ئەوە سەرژمێری گشتی پڕ بکەنەوە.

هەلومەرجی ژیانت لەوانەیە لەماوەی پەتای سەرتاسەری جیهانی ڤایرۆسی کۆرۆنادا گۆڕانکاری بەسەردا هاتبێت. هەموو زانیارییەکان بەگوێرەی ئەوەی کە ڕەوشی ژیانت لە ئێستادا چۆنە وەڵام بدەرەوە.